ئەگەر هەست دەکەیت کێشەی قومارکردنت هەیە و دەتەوێت هەنگاوی خێرا بنێیت، ئێمە بژاردەی دوورخستنەوەی خۆت لە هەژمارەکەت پێشکەش دەکەین بۆ ماوەیەک کە بەپێی بڕیاری خۆت بێت. ئاسانکاری ماوەی-دورکەوتنەوە لە ژێر "هەژمارەکەم" کاتێک کا چونە ژورەوەت کردووە بۆ هەژمارەکەت ڕێگەت پێدەدات کە هەژمارەکەت بۆ ماوەیەکی کاتی دابخەیت کە ماوەکە 1 کاتژمێر، 3 ڕۆژ، 1 هەفتە، 2 هەفتە یان 1 مانگ بێت.
ئەگەر دەتەوێت هەژمارەکەت بۆ ماوەیەکی جیاواز دابخەیت لەوەی دامانناوە یان بۆ ماوەیەکی نادیار، تکایە پەیوەندی بکە بە تیمی بەشی خزمەتگوزاری کڕیار لە ئیمەیڵەکەی کە تۆمارت کردووە، بە ڕوونی بنوسە 'خۆ-دورخستنەوە' و ئەو ماوەیە بنوسە کە دەتەوێت خۆت-دوربخەیتەوە.
هەروەها پێزانینمان هەیە بۆ هەرجۆرێکی تری کاردانەوە و فیدباک کە هەتبێت دەربارەی هۆکاری داخستنی هەژمارەکەت، بەتایبەت ئەگەر بابەتێک بێت کە ئێمە بکرێت باشتری بکەین.
ئەگەر هەست دەکەیت کە ڕەنگە کێشەی قومارکردنت هەبێت، ئەم پرسیارانەی خوارەوە لە خۆت بکە و بەهەندی وەربگرە:
- هێج کاتێک کار، خوێندنگە، کۆلێج یان هەر بەرپرسیارێتیەکی ترت لەدەست چووە لەبەر قومار؟
- تۆ قومار دەکەیت وەک ڕێگایەک لە دەرچون لە بێزاری یان غەمباری؟
- ئەگەر پارە بدۆڕێنیت لە قوماردا، چۆن هەست دەکەیت؟ وات لێدەکات کە بتەوێت قوماری زیاتر بکەیت؟
- هیچ کاتێک قومارت بە پارەیەکەوە کردووە کە داتناوە بۆ پسوڵە، کرێی خانوو، خواردن، هتر.؟
- هیچ هەست بە تاوان دەکەیت دەربارەی ئەو کاتەی کە بۆ قومارکردن بەسەری دەبەیت؟
- هیچ کەسێک ئاماژەی بەو کاتە داوە کە لەسەر قومارکردن بەسەری دەبەیت؟
- هیچ کات بیر لە دزی کردن، درۆکردن یان فرۆشتنی کەلوپەلت دەکەیتەوە بۆ بەدەستهێنانی پارەی قومارکردن؟
- هەست بە لەدەست دەرچون دەکەیت دەربارەی ئەوەی لەسەر قومارکردن خەرجی دەکەیت؟ هەست بە بێزاری دەکەیت ئەگەر پێویست بێت لەسەر شتی تر یان چالاکی تر خەرجی بکەیت؟
- ئایا قومارکردن هەڵدەبژێریت وەک لەوەی کات بەسەر بەریت لەگەڵ هاوڕێکانت و خێزانەکەت؟
- ئەگەر بدۆڕێت، هەست دەکەیت کە پێویستە بە خێرایی ئەوەی دۆڕانوتە بیبەیتەوە؟
- ئایا فشار و سترێس وات لێ دەکات قوماری زیاتر بکەیت؟
- ئایا قومارکردن غەمبارت دەکات؟
ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێ بوو بۆ یەکێک یان زیاتر لەم پرسیارانە، ئەوا ڕەنگە کێشەی قومارکردنت هەبێت و پێشنیارت بۆ دەکەین کە چات بکەیت لەگەڵ یەکێک لە ئەندامە تەرخانکاراو و هاندەرەکانی تیمی خزمەتگوزاری کڕیاری ئێمە بکەیت یان پەیوەندی بکەیت بە یەکێک لە ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان کە دروستکراون بۆ یارمەتیدان لە کێشەی قومارکردندا کە لە خوارەوە لینکەکانیمان داناوە:
- گامکەیر (GamCare)
http://www.gamcare.org.uk
گامکەیر (GamCare) بەردەستخەرێکی پێشکەوتویی زانیاری، ئامۆژگاری، پشتگیری و ڕاوێژکاری خۆراییە بۆ بۆ ڕێگەگرتن و چارەسەرکردنی کێشەی قومارکردن.
- چارەسەری قومارکردن (Gambling Therapy)
https://www.gamblingtherapy.org/en
بەشێکە لە کۆمەڵەی خێرخوازی گۆردن مودی بەریتانی، چارەسەری قومارکردن یەکێکە لە خزمەتگوزاریەکانی پشتگیری بە ئۆنلاین لە جیهاندا بۆ ئەو کەسانەی بە خراپی کاریگەری قوماریان لەسەرە.
- جی ئەی (GA)
http://www.gamblersanonymous.org/ga
ئافرەتان و پیاوان ئەزموونی خۆیان باس دەکەن، هێز و هیوای خۆیان بەش دەکەن بۆ چارەسەر کردنی کێشە هاوبەشەکەیان و یارمەتی کەسانی تر دەدەن بۆ ئەوەی هەمان شت بکەن.
- گامانۆن (Gamanon)
https://www.gam-anon.org
پابەندن بە بەخشینی زانیاری بۆ خەڵکی گشتی دەربارەی کێشەی (زۆرلێکەر) قومارکردن و کاریگەرییەکانی لەسەر خێزانەکان و کەسە خۆشەویستەکان.